ئەشکەوتی شانەدەر شوێنێکی دیار و ناسراوە
دەکەوێتە باکوری کوردستانی عیراق و ئەو پاشماوانەی ئێسکەپەیکەری مرۆڤ کە لەلایەن راڵف سۆلیکی لە نێوان ساڵانی ١٩٥١ بۆ ١٩٦٠ دۆزرانەوە تێگەیشتنی ئێمەیان لەبارەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ گۆڕی. لە ساڵی ٢٠١٤وە، پرۆژەی ئەشکەوتی شانەدەر لەژێر سەرپەرشتی پرۆفیسۆر گرایم بارکەر (لە زانکۆی کامبریج) لەم شوێنەوارە ناسراوەدا دەست پێکرا و کاری نوێی تێدا ئەنجام درا.
ئەم پرۆژەیە بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجام دەدرێت و، سوپاسی پشتیوانییەکانی کەیفی موستەفا عەلی، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری کوردستان و، عەبدولوەهاب سولەیمان، بەڕێوەبەری شوێنەواری قەزای سۆران کە ئەشکەوتی شانەدەری لێ هەڵکەوتووە دەکەین.
زیاتر بزانە سەبارەت بەوەی کە چۆن ئەو کنە و پشکنینانە لە ئەشکەوتی شانەدەر بەردەوام تیشکی زیاتر و سەرنجڕاکێشتر دەخەنە سەر لایەنە شاراوەکانی ژیانی خزمە نیاندەرتاڵەکانمان.
کنە و پشکنینەکانی پێشوو لە ئەشکەوتی شانەدەر
ئەو کارەی د. راڵف سۆلیکی و تیمەکەی کە لە ساڵانی ١٩٥١ بۆ ١٩٦٠ ئەنجامیان دا بیرۆکە باوەکانی پەیوەست بە مرۆڤی نیاندەرتاڵی رووبەڕووی ئاڵنگاری کردەوە و ئەشکەوتی شانەدەریشی خستە سەر
لە ساڵی ٢٠١٤وە، ئێمە رێبازی شوێنەوارناسیی پێشکەوتوو بەکار دەهێنین بۆ ئەوەی تێڕوانینی نوێمان لەسەر ژیان و مردنی نیاندەرتاڵەکان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەست بکەوێت.
زیاتر بزانە لەسەر ئەو کارانەی لە پرۆژەی ئەشکەوتی شانەدەر ئەنجام دەدرێن، لە نێویشیاندا ئەو پاشماوانەی کە بە "شانەدەر زێد" دەناسرێن کە لە ساڵی ٢٠١٦ دۆزرانەوە و لە ئێستادا بابەتی توێژینەوە و ووتووێژن.
پیاوی ئەشکەوتی و ئافرەتی ئەشکەوتی لەسەر شێوەی نمونەیی، یان ژن و پیاوی زیرەك و بەخێوکەر و خۆگونجێنەر؟ ئایا نیاندەرتاڵەکان بە راستی چۆن بوون؟ ئایا ئەشکەوتی شانەدەر چۆن بۆچوونی ئێمەی گۆڕی؟